کەشوهەوای عێڕاق .... باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش ناجێگیری بەخۆوە دەبینن

ناوخۆ
  • 12-03-2024, 11:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە کەشی سبەی چوارشەممە  لەسەرانسەری وڵات ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە لە هەردووناوچەی ناوەڕاست و باکوور، لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    پێنجشەممەش لەباکوور کەشوهەواساف ونیمچە هەوریش دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە ،کەچی لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبن.
     ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵات کەشوهەوا ساف وهەوراوی دەبێت و بارانێکی سووکیش دەبارێت ، لەهەردووناوچەی ناوەڕاست وباشووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەسەرانسەری وڵاتدا پەڵەهەوروبارانیش دەبێت کەهەندێک جار بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، وپلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور هەندێک نزمتردەبنەوەو لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.