بەغداد / INA
ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان هشام ڕکابی داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە بەرنامەکانیان لەمانگی ڕەمەزاندا بەرهەمی ئامۆژگاریکردن و مرۆیی لەخۆبگرێت.
ڕکابی لە تویتێکدا لەسەرسەکۆی X کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گەلی عێڕاق وسەرجەم ئوممەتی ئیسلامی دەکەین ولەخوای دلۆڤان داواکارین کە خێروبەرەکەت عێڕاقیەکان ببەخشێت ، وتیشی هیوادارین کەناڵە ئاسمانیەکانمان لە مانگی ڕەمەزاندا کاری مرۆیی و ڕانماییکار پێشکەش بکەن و پابەندبن بە ڕێساکانی ئاکاری ڕاگەیاندنەوە.