سەرۆک وەزیران له‌كاتێكی نزیکدا ئەو پڕۆژانەی کە بەڵێنی ده‌ستپێكردنمان دابوو لە شاری موسه‌ننا ده‌ستپێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 12-03-2024, 09:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، نزیکبوونەوەی كاتی دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانەی پشتڕاستکردەوە کە بەڵێنی پێدابوو لە شاری موسەننا.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا موهند ئەلعەتابی وسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئەحمەد موحسین دریول، وهه‌ردوو جێگری پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد."
    سودانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانیان کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی پارێزگاکە، وجەختیشیکردەوە له‌گرنگی ئەنجومەن و پارێزگار بۆ پێکهێنانی یەک تیمە كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە هاوڵاتییەکە چاوەڕێی دەکات.
    سەرۆک وەزیران داوایی كرد تیمێكی خزمەتگوزاری بچووک لە هەر پارێزگایە پێكبهێنرێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر بە پارێزگاکانی موسەننا و بابل و دیوانیە بدات، چونکە ئەوان لاوازترینن لە ڕووی ژێرخانەوە، جگە لەوەی وریا بێت کە دەستپێکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ پارێزگاکان دوا نەخات، و ڕاشیگەیاند كه‌ئەو پڕۆژانەی کە بەڵێنی پێدابوو لە موسه‌ننا، بەتایبەتی نەخۆشخانەکان، بەم زووانە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە”.
    سودانی ڕوونیکردەوە، ره‌شێكی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە سروشتی کاری وەبەرهێنان لە موسەننا، کە 52 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت، وجەختیشیکردەوە له‌گرنگی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت لە پارێزگاکەدا كرده‌وه‌، چونکە هەلی کار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت، بەو پێیەیحکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی بەدیل بۆ دەرچووان و بێکاران لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی دا.
    سه‌رۆك وه‌زیران جەختی لەپێویستی عەقڵانیکردنی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە شاری موسه‌ننا و شوێنەکانی دیکە کرد بە مەبەستی پاراستنی ئەم سامانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت گرێبەستی کردووە بۆ ١٢ هەزار سیستەمی ئاودێری مۆدێرن، ئەمە جگە لەوەی بەردەوامە لە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک بە هاوکاری بانکی ناوەندی بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی گشتگیر لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و نیشتەجێبووندا.