بەغداد/ INA
ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی جەختیکردەوەسەر بەردەوامی لە پاڵپشتکردنی حکومەتەکەی ئێستا لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خۆی، ئاماژەشی بەوەکرد کە هیچ دابڕانێک لەگەڵ ئەمریکا لەئارادانیە.
مالیکی لە بەرنامەی تحت خطین کەلە کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباریە پێشکەش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکردووە وتی بەرنامەی حکومی توانای بەردەوامی حکومەت لەکارەکانیدا زامن دەکات، هەندێک کێشەش لەناو پێکهاتەکان دروستبوون کەبوونە هۆکاری ڕاڕایی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکەش بەگشتی شپرزەیی لەداهاتوو دروست دەکات.
مالیکی ئاماژەی کردبەوەی کەعێڕاق پشتیوانی گەلی فەلەستین دەکات لە کەرتی غەززە.
سەبارەت بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیش وتی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی مکووڕەلەسەر دەستنیشانکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ، گروپە چەکدارەکانیش بەبێ ڕەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگی کاری چەکداری ئەنجامداوە، هیچ پێویستیەکیش بە هێزی هاوپەیمانان لەعێڕاقدا نەماوە، بەڵکو عێڕاق پێویستی بەکۆششی هەواڵگری هەیە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستڕاتیژی گشتگیریش سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و فێرکاری دەگرێتەوە، بەرژەوەندی فراوانیشمان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.