مه‌نده‌ڵاوی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ دەکات

سیاسی
  • 11-03-2024, 21:27
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مه‌نده‌ڵاوی، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌كرد.
    مه‌نده‌ڵاوی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (x)، كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووه‌" بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی خۆشەویستی عێراق و گەلانی ئیسلامی لە هەموو بەشەکانی جیهان دەکەین،  داوا لە خوای گەورە ده‌كه‌ین سەرکەوتنمان پێ ببەخشێت لە خزمەتکردن میللەتەکەمان، و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئاوات و هیواکانی گەلەکەمان، و نیعمەت و ڕەحمەتی خۆی بە ئێمە ببەخشێت لەم مانگە پیرۆزەدا.
    مه‌نده‌ڵاوی وتی" ئێمە لەم بۆنەیەدا دووباره‌ بانگەوازی خۆمان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر برایانمان لە فەلەستین و ڕێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە پیرۆزە دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌كه‌ز له‌سه‌ر گرنگی بزاڤتن بۆ ناردنی هاوکاری خۆراکی بۆ خەڵکی کەرتی غەززە ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ کۆتایی هێنان بەو کارەساتە مرۆییەی کە هێرش وشەڕی زایۆنیستی دروستی کردووە.