بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە کۆمپانیا ودامەزراوەکانی ئوسترالیا كرد کە لە ناوچەکەدا ئامادەن، بێنە عێراق بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتە گەورەکانی وەبەرهێنان وەربگرن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەیان لە هەموو ئاستەکاندا بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و کشتوکاڵ و پەروەردەیی تاوتووێكران، وداوا له کۆمپانیا بهناوبانگهكانی ئوسترالیا كرا ئهوانهی كه لە ناوچەکەدا بوونیان ههیه، بێنە عێراق بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتە گەورەکانی وەبەرهێنان وەربگرن.
مهندهلاوی جەختی لەوە کردەوە" كه عێراق پێویستی بە هاوپەیمانی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە ههیه بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ژێرخانی و ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی داهاتووی وڵات، هەروەها پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییه، وتی" ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە وەبەرهێنان دەکات لە ڕێگەی پهسهندكردنی یاسایی بودجەی سێ ساڵی، کە ئازادی بە حکومەت بەخشی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا.