به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كرد.
سودانی له‌پۆستێكدا له‌پلاتفۆرمی ئێكس كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، وتووه" پیرۆزبایی له‌هه‌موو عێراقییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، یه‌زدانی مه‌زن به‌خێر و لێخۆشبوو‌ن و قبۆڵكردنی عیبادته‌كان بۆمان بگێرته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" با رۆژه‌كانی مانگی پیرۆزهۆی برایه‌تی فراوان و ته‌بایی و هاریكاری به‌رهه‌مدار و راستگۆیانه بێت بۆ پاراستنی وڵاتمان و پێشخستنی و كاری رژدی له‌پێناوی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئێستا و ئاینده‌ی.
هه‌روه‌ها ته‌كه‌ز كرد كه‌دڵ و هه‌وڵه‌كانمان نه‌وه‌كانی غه‌ززه له‌بیر ناكه‌ن، ئه‌وان له‌ژێر دوژمنكاری و تاوانی دڕندانه‌ن كه‌هه‌موو جیهان ئیدانه‌ی كردووه.