بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پەرلەمانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی فراكسۆنی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، و سودانی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی پێشکەش کرد، داوای لە خودای مەزن کرد بهخێر وخۆشی بۆ گەلی عێراق بگێرتهوه، هەروەها پیرۆزبایی له پێكهێنانی فراكسیۆنی خزمەتگوزاریهكان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، کە ئامانجی پاڵپشتی حکومەتە لهجێبەجێکردنی پلانەخزمەتگوزارییەکانی بەپێی ئەوەی کە بەرنامەی حکومەت جەختی لەسەر کردوتهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لهئاراستهی پڕۆژە خزمەتگوزارییە گەورەکان و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی عێراق كرد کە لە پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ کراون، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونی کار لە کەرتە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان و چەسپاندنی بناغەکانی چاکسازی ئابووری، بە شێوەیەک کە لە ئاستی پێویستیهكانی هاوڵاتیان بێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ژیانیان بەگشتی.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جهختی لهپێویستی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پەرلەمانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت كردوتهوه کە گوزارشت لە ئیرادەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکات و بۆ گەیشتن بە خواستەکانی هاوڵاتیان، ههروهها داوای لە لیژنەکانی پەرلەمانی کرد کە ههوڵهكانی خۆیان چڕتر بکەنەوە لهچاودێریكردنی پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەمەبەستی پاراستنی خێرایی جێبهجێكردنیان و زەبری کارکردن و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە كهلە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی فراكسیۆنی خزمەتگوزارییەکان تهكهزیان لهسهرهەوڵەکانیان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری حکومەت، و هەماهەنگی هەوڵەکان لەگەڵ دامەزراوە و هێزە سیاسییەکان، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکان لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە وڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری."