بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینی بۆ وەزیری گواستنەوەی پێشووتر دەرکرد.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیداهاتووە کە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردوە بۆ وەزیری گواستنەوەی پێشووتر لەبەر زیانگەیاندنی بە سامان و بەرژەوەندی ئەوشوێنەی کاری تیادا دەکرد.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەدەسپاکی ئاماژەی بەوەکرد کە دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ڕەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردبۆ وەزیری گواستنەوەی پێشووتر لەبەرامبەر ئەوسەرپێچیانەی کە لە مۆڵەتی وەبەرهێنانی تایبەت بە پڕۆژەی شیاندنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک ئەنجامیانی داوە، ڕوونیشی کردەوەکە لەگرێبەستەکاندا سەرپێچی ئاشکرا ڕووی داوە لە بەندەکانی دەستەی وەبەرهێنان ، بۆیە بەپێی مادەی 340 لەیاسای سزادان دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرکردووە.