بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سێ داواکراوی لەچەند ناوچەکی
جودا دەستگیرکردووە.
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە پاڵەوانانی دژە تیرۆر تیرۆریستێکی لە کەرکوک دەستگیرکرد، لەئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی توانرا هەرلەشاری کرکوک تیرۆرستێکی دیکە دەستگیربکرێت، جگەلەوەش بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکانیش لە پارێزگای زیقاڕدا دەستگیرکرا.
هەروەها شانەی ڕاگەیاندن وتی لەئۆپەراسیۆنەکاندا 14مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش سووتێنران و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشیان لەهەردوو پارێزگای کرکوک و دیالە لەناوبران.