بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا بە تیمی خزمەتگوزاری بە خزمەتکردنی پارێزگا کەمدەرامەتەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تیمی خزمەتگوزاری کرد بەئامادەبوونی
پارێزگای بەغداد، سودانی تەماشای ڕێژەی کارکردن لە پڕۆژەکان کرد و چاوخشاندنەوەشی بۆ خشتەی خەرجی پڕۆژەکان کرد ، هەروەها تاووتوێی پلانی تیمەکەی کرد لە پڕۆژەکانی بەغدادو پارێزگاکان.
سودانی جەختیشی کردەوەسەر گرنگی تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژەکان بەپێی بەرایی کارە گرنگەکان.
هەروەها سودانی فەرمانیدا بە جەختکردنەوەلەسەر ئەوپارێزگایانەی کە هەژارترو کەمداهاتترن وەکو دەوروبەری بەغدادو دیوانیەو سەماوەو بابل و عیماڕەو سەڵاحەدین و چەندناوچەیەک لە پارێزگای نەینەوا.
جەختیشی کردەوەسەر پەلەکردن لە پێشکەشکردنی کاروبارە خزمەتگوزاریەکان و پێشووەختەش بخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تاکو بڕیاریان لەسەربدرێت.