مەندەلاوی داوا دەکات بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ بدرێت

سیاسی
  • 11-03-2024, 14:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ئەمڕۆ دووشەممە، پەیوەندی بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤەوە کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، چالاکییەکانی یەکەمی دیداری نیشتمانی کردەوە، کۆڕبەندی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق (٢٠٢١-٢٠٢٥)، کە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانییەوە دامەزرا” لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بەپێی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان)، بە ئامادەبوونی وەزیری داد و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ده‌ستی به‌ركاره‌كانی كرد.
    مەندەلاوی داوای کرد بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ خولی سێیەم بدرێت، دوای ئەوەی ئەمە ماوەیەکی زۆر دواکەوتووه‌، ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌هەڵوێستی فەرمی دەوڵەتی عێراق لەگەڵ بەرەوپێشبردنی واقیعی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها دەستوور هەموو دەسەڵاتەکانی پابەند کردووە بە ڕێزگرتن لەم مافانە و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ دامەزرا.
    مەندەلاوی وتی" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆی لەسەر پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەندکراوە، کە وه‌كو بەشێکه‌ لە پابەندبوونەکانی دەکات بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دەسەڵاتی یاسادانان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بەم مەلەفەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كه‌ئەم مەلەفە پەیوەندیدارە ئەنجوومەنی نوێنەران ئارەزووی بڵاوکردنەوەی کلتوری مافەکانی مرۆڤ و چاودێریکردنی بەرپرسانی جێبەجێکردن دەکات، لە جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی دروست، پشتگیری تەواوی هەوڵەکان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی لە بواری یاسادانان و چاودێریکردندا."
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ جێبەجێکردن و پابەندییە دەستووری و نێودەوڵەتییەکان پێویسته‌ وبە شێوەیەک کە ئەو مافانە لە عێراقدا زیاتر به‌رجه‌سته‌ بكات.