به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاسته‌ی ئه وه ی كرد که حسابی هه ڕێم به زیاتر له 130 ملیار دینار پربكرێته‌وه بۆ پێدانی موچه ی خانه نشینان و ئه‌وانه‌ی چاودێی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه له کوردستان، ئه‌مه‌ش له‌دوای بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدراڵی بۆ دادپه‌ڕوه‌ڕیکردن له به‌ڕامبه‌ڕ فه‌ڕمانبه‌ڕان و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی چاودێی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه لە هەرێم، لەکاتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە مووچەی هەرێم بۆ مانگی ئادار خەرج ناکات تا دوای تەواوبوونی رێكاره‌كانی بانكی.
وەزارەتی دارایی، لە نوسراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاڕاستەی یەکەی سیستەمی پارەدان لە وەزارەتەکەی کردووە کەبە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و ڕەزامەندیی وەزیری دارایی، و لەسەر بنەمای ئەوەی چی هاتووە لە نوسراوەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، ژمارە 224، چەسپاو / 269 فیدراڵی / 2023، و داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق - ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووه، تکایە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دانانی پارە بڕی (10997100000) دینار تەنها بە حیسابی جارەکی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابوری/هەولێر و کە کراوەیە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق/هەولێر لە هەژماری ژمارە (200115) ئەمەش بۆ خەرجکردنی شایستەی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو بڕە پارەیە وەک قەرز تۆمارکراوە لە هەژماری جارەکیمان کە لە بانکی ناوەندیی عێراق ژمارە (70015) هاتووه.
هەروەها وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکی دیکەدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، یەکەی سیستەمی پارەدان، ئاراسته‌ی ده‌كات کەبە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکوومەت و ڕەزامەندی وەزیری دارایی، و بە پشتبەستن بە ئەوەی ئاماژە بکرێت لە نوسراوەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، ژمارە 224، چەسپاو ژمارە 269 فیدراڵی / 2023، و داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان- عێراق - ئەنجومەنی وەزیران/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری، تکایە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دانانی بڕی (١١٩١٣٩١٩٥٦١٤) دینار، له‌سه‌ر حسابی جارەکی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/هەولێر، کە کراوەیە لە بانکی ناوەندی عێراق/هەولێر بەمەبەستی خەرجکردنی مووچه‌ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024، و تێبینی کە ئه‌م بڕه پاره‌یه “قەرزه” تۆمارکراوە لە هەژماری ئێستاماندا کە لە بانکی ناوەندی عێراق بە ژمارە (70015) کراوەتەوە.
وەزارەتەکە لە دوو نوسراوەکەیدا دادگای فیدراڵی ئاگادارکردۆتەوە کە “دابینکردنی بودجە بۆ مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەو پێیەی میکانیزمی خۆجێیکردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆیه ته‌نها بۆ ئەم مانگە ده‌بێت، به‌ڵام مووچەی مانگی ئادار نادرێت تا دوای تەواوبوونی مەرجەکانی خۆجێیکردنی مووچە لەلایەن هەرێمەوە.
هه‌ڕوه‌ها "حکومه تی هه ڕێمی کوردستان له ڕووی یاساییه‌وه به‌ڕپرسیار زانیوه له‌به‌ڕامبه‌ڕ راستی ودروستی ئه و زانیاری و داتایانه‌ی که‌پێشکه‌ش به‌لایه‌ن و ده‌سته‌کانی چاودێری و یاسایی ده‌كات، وبه‌ڕپرسیاره له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڕجکردنی موچه به ئه‌و که‌سانه‌ی به فیعلی شایسته‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ن ومافیانه.
وەزارەتی دارایی لە دوو نوسراوەکەیدا هەروەها ئاڕاستەی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ی کردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی كۆتایی پێبدات سەبارەت بە ڕادەی پابەندبوونی هەرێم بەو مه‌رجانه‌ی کە لە یاسای بودجەدا لە مادەکانی (١١) و (١١)دا 12)هاتووە. لە بڕی نەوتی خاو کە هەناردە دەکرێت یان لە حکومەتی هەرێم وەرگیراوە لەسەر بنەمای مانگانە و بە لەبەرچاوگرتنی وەک چوارچێوەی کار کە بۆ هەر مانگێکی ساڵ پەیڕەو بكرێت. بەبێ ئەوەی پێویست بکات بۆ هه‌ر مانگێك پەیوەندیتان پێوە بکات، وبەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە ٢٥ی هەر مانگێکدا له‌سه‌ر ئه‌مه ئاگادار بكرێته‌وه، جگە لەوەی بە خێرایی پێمان بڵێن ئایا بڕی نەوتی خاو کە هەناردە دەکرێت یان لە حکومەتی هەرێم وەرگیراوە لەسەر بنەمای مانگانە چه‌نده وبۆ هه‌ر هه‌موو مانگێك له‌رۆژی 25ی مانگ به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات دووباره نووسراو بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته.