وەزیری ناوخۆ لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی تاوانبارێکی مادەهۆشبەرەکان پێکدەهێنێت

ناوخۆ
  • 11-03-2024, 13:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدابە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی تاوانبارێکی مادەهۆشبەرەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کراوە تێیدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ فەرمانیداوە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریەکانی گیانلەدەستدانی
    تاوانبارێکی مادەهۆشبەرەکان بەپێی مادەی 27 لە یاسای نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان کە هاووڵاتی پارێزگای میسانەو لە گرتووخانەیەک گیانی سپاردووە.