به‌غدا-INA
عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسریەکەیەوە پێگەیشت.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، دوێنێ شه‌و، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی کۆماری میسری عەرەبی، عەبدولفەتاح سیسی پێگه‌یشت."
هه‌روه‌ها وتی" سەرۆک کۆماری میسر بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد و هیواکانی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی عێراق، له‌هه‌مبه‌ر سه‌رۆك كۆمارپیرۆزبایی لە سەرۆکی میسر كرد بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه، وهیوا پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ گه‌لی میسری برا خواست.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی ئامرازەکانی هاوکاریکردن بە شێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات. هەروەها هەردوو سەرۆک دۆخی ناوچەکە و کەرتی غەززە تاوتووێکرد وجەختیان لە سەر پێویستی وەستان ئەو دەستدرێژی و تاوانە قێزەونانەی کە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدراون کردەوە كه‌پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ وەستاندنی بۆردومانی بەردەوام و دەستەبەرکردنی گەیشتنی یارماتیه مرۆییه‌كان بە فەلەستینییەکان.