بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیداهاتووە کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش بەگشتی ساف دەبێت و هەندێک هەوریش دروست دەبن و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش بەگشتی ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا بەرزتردەبنەوە.
بەیاننامەکە وتیشی ڕۆژی هەینی داهاتوو لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەندێک هەوردەبێت و لە باشووریش هەورو باو باران وبروسکە دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک بەرزدەبنەوە.