دەستگیرکردنی گروپێکی تایبەت بەدزینی شوێنەوار

ئەمنی
  • 11-03-2024, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چەتەیەکی تایبەت بە دزینی شوێنەوار دەستگیر کرد.
    وتەبێژی وەزارەت و شانەی میدیایی ئەمنی عەمید میقداد میری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە کە پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن هەواڵگری نیشتیمانیەوە پۆلیسی واست توانی ئەندامانی چەتەیەک دەستگیربکات کە تایبەت بوون بە دزینی شوێنەوار.
    ڕوونیشی کردەوە کە چەتەکان لەکاتی دزینەکەیاندا دەستگیرکران و کەلوپەلی دزیاریەکەشیان پێبووە کە لە ژمارەیەک دەستنووس و 50 پارچەی دراوی کۆن پێکهاتبوو.