سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆکی میسری پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لەیەکدی دەکەن

سیاسی
  • 11-03-2024, 10:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شەیاع سودانی لەگەڵ سەرۆکی میسری عەبدولفەتاح سیسی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پیرۆزباییان لەیەکدی کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سودانی لەگەڵ سەرۆکی میسری سیسی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە بەتەلەفۆن پیرۆزباییان  لەیەکدی کرد.
    لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک وەزیران هیوای خواست کە ئەم مانگە پیرۆزە بە خێرو خۆشی بێتەوە بەسەر هەردوو گەلی عێڕاق وگەلی میسری و پەیوەندی هەردوو وڵاتیش  پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.