بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی كرد.
ڕەشید لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەكۆی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداواداوون بۆ كرد و وتی : بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلەكەمان و تێكڕای ئۆمەتی ئیسلامی لە هەموو جیهان دەكەم، داوا لە خودای مەزن دەكەم بە تەندروستی و سەلامەتی بیگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەم مانگە پیرۆزەدا با بەجوانترین وێنەی ئیمان و لێبوردەیی و جەختكردنەوە لەسەر یەكگرتوویی پلەكان و چەسپاندنی ئەو پێكەوەژیانی ئاشتیانە وەربگرین كە وڵاتەكەمان چێژی لێ وەردەگرێت.
بەم بۆنەیەوە داواكەی نوێكردەوە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە لە فەڵەستین و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی ئازارەكانی گەلی فەڵەستین.