هەولێر - INA
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، هیوادارم سەقامگیری و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و بۆ هەمووان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و دڵئارامی.
با هاتنەوەی ئەم مانگە پیرۆزە و وانە و چەمك و واتاكانی، دەرفەت و هاندەری هەموو لایەكمان بن بۆ برەودان بە تەبایی و لێبوردەیی و كاركردنی پێكەوەیی لەپێناو خێر و چاكە و بەها باڵاكانی مرۆڤ و ئاشتی و نیشتماندا.
خوای مەزن گەل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبووڵ بكات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2024/3/10