ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی دووشەممە دوادەخات

سیاسی
  • 10-03-2024, 19:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەی دووشەممە دوابخرێت.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەنجوومەنی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بۆ سبەی دووشەممە دواخست.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا موختار مەحمود موسەوی وەك نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی دەستوری خوارد و ئاماژەی بەوەشكرد : دانیشتنەكە شایەتحاڵی گفتوگۆی گشتی بوو سەبارەت بە چالاككردنی ڕۆڵی چاودێریكردنی پەرلەمانتاران.