سەرۆك وەزیران دوای كۆتایی هێنان بە سەردانەكەی بۆ بەسڕە گەڕایەوە بەغدا

سیاسی
  • 10-03-2024, 18:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، دوای كۆتاییهێنان بە سەردانەكەی بۆ پارێزگاری بەسڕە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت، دوای كۆتاییهێنان بە سەردانە دوو ڕۆژەكەی بۆ پارێزگاری بەسڕە، كە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
    كردنەوەی كارگەی دەرفەلەی ئاسن لە كۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا كە لە ساڵی 2003ەوە ڕاگیراوە، بە توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار تۆن ساڵانە.
    كردنەوەی كارگەیەكی پەینی یۆریا بە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تۆن لە ڕۆژێكدا، هەروەها كارگەی پەینی داب كە توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار تۆن ساڵانە.
    كۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری بەسڕە و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا.
    سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ پڕۆژەی شیرینكردنی ئاوی دەریا لە بەسڕە كە گەورەترین پڕۆژەی جیهانە.
    كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی چینە جیاوازەكانی خۆپیشاندەران لە پارێزگا.
    دیدار لەگەڵ سەید عەبدولعال  موسەوی و كۆمەڵێك لە كەسایەتییە ناودارەكانی بەسڕە و پیاوانی ئایینی و شێخەكانی عەشیرەت لە پارێزگاكە.
    دەستپێكردنی كارە جێبەجێكارەكان بۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی پەرەپێدانی ژێرخانی لە قەزای شار لە پارێزگای بەسڕە، دیارترینیان شاری پزیشكی عیزەدین سەلیم.
    كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و بەڕێوەبەری پێكهاتە كارگێڕییەكان لە باكووری بەسڕە.
    دیدارێك لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵك و كەسایەتییە دیارەكانی قەزای شار.