بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،دەستگیرکردنی باندێکی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەپشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی بەردەوامی مەیدانی، و زانیاری هەواڵگری دروست و لەبۆسەیەکی فیرقەی هەشت ،بە هاوکاری بەشی هەواڵگری و هێزەکانی لیوای دوو باندێک کە لە پێنج کەس پێکهاتبوو لە ناوچەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای کەرکوک کاری سپیکردنەوەی پارەیان دەکرد دەستگیر کران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:-دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە هاووڵاتییان هەڵدەخەڵەتێنن بە بردنی بەڵگەنامەکانیان لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا بۆ ئەوەی هەژماری بانکیان بۆ دروست بکەن لە ڕێگەی ئەپلیکەیشن بە دراوی دیناری عێراقی پاشان وەرگرتنەوەی دۆلاری ئەمریکی لە دەرەوەی وڵات و بە شێوەی قاچاخ ،لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەی کە دروستکراوە لەڕێگای مۆبایلی زیرەک و پاسپۆرت،هەروەک دەستگیرکراوان دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لە دژیان ڕادەستی دەسەڵاتی پەیوەندیدار دەکرێن