مەندەلاوی دانیشتنێكی تایبەتە بە تاوتوێكردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان كردەوە

سیاسی
  • 10-03-2024, 16:25
  • +A -A

    بەغدا –  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەنجامدا.
    بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردەوە، كە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران،ئاماژەی بەوەشكردووە : ئامادەبوون گەیشتە 179 پەرلەمانتار.