بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی تەندروستی ڕێنمای لەبارەی دەرچوانی زانکۆ پزیشکییەکانی دەرەوەی عێراق دەردەکات کە ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی ودەستەبەرکردنی دەرفەتی کار بۆ (دەرچووانی زانکۆ دانپێدانراوەکانی غەیرە عێراقی) لە کۆلێژەکانی (پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی) و (کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکیەکان) لە دەرچووانی پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023)کە ئارەزووی دامەزراندن دەکەن بۆ ستافی وەزارەتەکەمان، پێویستە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە،کە لەناو فۆرمەکەدا دەبێت ئاماژە بە تۆماری زانیاری و خستنە رووی بەڵگەنامەکان بکرێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-دەرچووانی زانکۆ غەیرە عێراقییەکان بۆ بەشی پزیشکی و تەندروستیەکان ، دەبێت فۆڕمی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و داتا و بەڵگەنامە و زانیاری بخەنە روو.
بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەروو:- پرکردنەوەی فۆڕمەکە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ بە کراوەیی دەمێنێتەوە.