بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی لە پێویستی کۆتایی هێنان بە پرسی ململانێی عەشایەری و کار ئاسانی بۆ دەزگاکانی دەوڵەت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی ناوداری قەزای مەدینە لە باکووری پارێزگای بەسرە کۆبووە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا،سەرۆک وەزیران باسی لە سەردانەکە بۆ بەسرە و بەرنامە حکومیەکەی کرد، کە خۆی لە گوێگرتن لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دەبینێتەوە.
هەروەک ئاماژەی بە کردنەوەی ئەو کارگانە کرد کە لە ساڵی 2003ەوە وەستاون، هەروەها گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی خۆجێی بۆ پرسی خزمەتگوزاری و واقیعی کۆمەڵایەتی پارێزگاکە و چارەسەر کردنی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم کارەکان.
سەرۆک وەزیران باسی لە ئەولەویەتەکانی کاری حکومەت کرد کە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاووڵاتیان دابین دەکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ناتوانرێت باس لە خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بکرێت بەبێ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئەمەش تەنها لە ڕێگەی یەک هەڵوێست دەبێت ئەوە جگە لە هاوکاری خێڵە ڕەسەنەکان لەگەڵ دەوڵەتدا، هەروەک چۆن لە کاتی شەڕدا لەگەڵ چەتەکاندا بەرگرییان لە عێراق کرد.
سەرۆک وەزیران جەختیشی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە مەلەفی ململانێی خێڵەکی و ئاسانکاری بۆ دەزگاکانی دەوڵەت کردەوە.