بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گواستنەوە تەواوبوونی قۆناغێکی باشی دیزاینی سەرەتایی ڕێگای گەشەپێدانی راگەیاند.
"مەیسەم سافی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: قۆناغەکانی سەرەتای دیزاینی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گەیشتووەتە 66% بۆ هێڵی ئاسنین و 52% بۆ هێڵی خێرای وشکانی.
ڕاشیگەیاند:-کارەکانی لێکۆڵینەوە لە خاک گەیشتۆتە 80%، لەکاتێکدا هەڵمەتی ڕووپێوی تۆپۆگرافی گەیشتۆتە 1200 کیلۆمەتر.
شایانی باسە،سێشەممەی ڕابردوو "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لە میانی پێشوازیکردنیدا لە وەفدی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC)، جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کردەوە.
هاوکات سەرۆکی ژووری بازرگانییەکان،دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق جدییە لە دەستکردن بە درووستکردنی ڕێگای گەشەپێدان کە ببێتە دەروازەی پەیوەندی ئابووری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.