سەرۆک وەزیران ڕێنمایی نوێ لە قەزای مەدینە لە بەسرە دەردەکات

سیاسی
  • 10-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،ڕێنماییدا بە  درووستکردنی سەنتەرێک بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندن و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئاسانکاریکردن بۆ دامەزراندنیان لە کەرتەکانی نەوت لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:-"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە قەزای مەدینە لە پارێزگای بەسرە کرد،کە بەڕێوەبەر و سەرۆکی پێکهاتە ئیداری و کارگێڕییەکانی یەکەکانی ناوچەکانی باکووری پارێزگای بەسرەی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی حکومەتی خۆجەیی و بەرپرسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە پارێزگاکە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە سەرۆک وەزیران رایگەیاند: ئەم سەردانەی لە چوارچێوەی بەرنامە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدایە بۆ گەیشتن بە قەزا و ناحیەکان، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هاوشێوەی ناوەندی شارە گەورەکان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە ڕووبەڕووی دانیشتووان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان دەبێتەوە.
    "سودانی"لە ڕەوشی گەنجانی قەزای مەدینەی و ڕێژەی دامەزراندنیان لەناو کۆمپانیا نەوتییەکان لە ئێستادا کۆڵیەوە.
    ڕێنماییدا بۆ کردنەوەی ناوەندێکی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئاسانکاری بۆ چوونە ناو  کەرتەکانی نەوت لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا،ئەوە جگە لە ڕێنمایی بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە میکانیزمەکان بۆ دامەزراندن،هەروەها ڕێنمایدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە وەزارەتە فیدراڵیەکان،لە دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەدواداچوون بۆ گرنگترین کێشە و ئاستەنگەکان،و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.