بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی 2023 بڵاو دەکاتەوە،کە تیایدا"دادوەر حەیدەر حەنون "سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە میانی کۆنفرانسەکەدا کە لەلایەن دەستەکەوە ڕێکخرابوو ڕاگەیەندرا.
ڕاپۆرتەکەی دەستەی دەستپاکی ئاماژەبەوە دەکات: کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستەکە (60,213) ڕاپۆرت و دۆسیەی وەرگرتووە،کە لەو ژمارەیە (27,711) ڕاپۆرت تەواو بووە،هەروەها کارکراوە لەسەر (27,170)دۆسیەی سزادان، کە (8277) دۆسیە هی ساڵی 2022 ەو ،هەروەک (16,063) دۆسیە لەڕێگەی ڕێکارە دادوەرییەکانەوە تەواوکراون.
دەستەکە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە:- ژمارەی تۆمەتبارانی گەندەڵی گەیشتووەتە (14 هەزار و 84) تۆمەتبار،هەروەها (18 هەزار و 868) تۆمەتیان خراوەتە پاڵ، لەنێویاندا (55) وەزیر هەن کە (81) تۆمەتیان لەسەرە،هەروەها (350) تۆمەتبار لە پلە تایبەتەکانن، وەک بەڕێوەبەری گشتی کە ( 598) تۆمەتیان لەسەرە.
ئەمەی خوارە لینکی ڕاپۆرتەکەیە :-
https://drive.google.com/file/d/153IyTVoi746KWfM3ZnUoaX2TkV8UCvFi/view?usp=sharing