بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لە سبەی دووشەممەوە.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە،ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور دەبێت،لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و با لە پاشنیوەڕۆ وە،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- رۆژی سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات بەرزدەبێتەوە بۆ سەرووی ڕۆژانی پێشوو.
بەپێی بەیاننامەکە ئاسمان بۆ چوارشەممەی داهاتوو بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک لە سەرووی ڕۆژانی پێشووتر بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
دەستەی کەشناسی لەبەیاننامەکە دا ڕوونیشیکردۆتەوە کە ئاسمان بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە