سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وردەکاری گرنگ لەبارەی وەرگرتنەوەی پارەی دزراو و ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 10-03-2024, 12:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    دادوەر "حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وردەکاری گرنگی سەبارەت بە هێنانەوەی ئەو کەسانەی کە بە  دۆسیەکانی گەندەڵیدا تۆمەتبارن لەدەرەوەی عێراق و وەرگرتنەوەی پارەکان ئاشکرا کرد.
    دادوەر "حەنون"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵێکدا دەستەی دەستپاکی توانی 18 تۆمەتبار و سزادراو لە دەرەوەی عێراق بگەڕێنێتەوە کە هەڵاتبوون،لە ئێستاشدا هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەی 15 تۆمەتبار دەکەین کە شوێنەکانیان دیارە.
    ڕاشیگەیاند:- کە بەم نزیکانە ئیمارات تۆمەتبارێک ڕادەستی ئێمە دەکات بەناوی " نەورەس عەبدولڕەزاق"کە بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی بابل بوو ،کە ڕێکارەکان تەواو بووە و بڕیاری ڕادەستکردنەوەی دەرچووە،بەڵام هێشتا لە ئیمارات خۆی حەشارداوە،و هەرکاتێک دەستگیرکرا، ڕادەستی ئینتەرپۆلی عێراقی و ئەو لیژنەیە دەکرێت کە دەینێرین بۆ ئیمارات.
    ووتیشی :-مەلەفی "حەمدیە جاف" لە تەواو بووندایە،و 17 مەلەفی گەندەڵی لەسەرە،ئه و پارەیەی لەسەری کراوەتەماڵ بڕەکەی دوو ملیار دۆلاری ئه مریکی یە،له ئێستادا 5 مەلەف تەواو بووە و تەنها مەلەفێک بەسە بۆ گەڕاندنەوەی و دادگاییکردنی.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە لە سوریا و سعودیە و وڵاتانی دیکەش تۆمەتبار هەیە. ئاماژە بەوەشدەکات:- کە لە تورکیا هەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ ڕادەستکردنی 101 تۆمەتباری دیکە کە لە عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی داواکراون  کە خۆی 102 تۆمەت بار بوو بەڵام یەک تۆمەتبار ناوی (کەسار) ڕادەست کرایەوە،کە بە غیابی سزای 7  ساڵی بۆ دەرچووبوو،کە ناوبراو بەڕێوبەری پێشوی بانکی کشتوکاڵی ئەنبار بوو، بڕە پارەیەکی زۆری لەسەر کراوەتە ماڵ،هەروەک لە ئێستادا کاردەکەین بۆ وەرگرتنەوەی 101  تۆمەتبارەی دیکە لە تورکیا ،ئەوە جگە لە پارەیەکی زۆر کە پێویستە بگەڕێندرێتەوە.
    ئەوەشی خستەروو کە دەستەی دەستپاکی کار لەسەر دوو تەوەر دەکات،یەکەمیان رووبەرووبونەوەی گەندەڵیە و دووەمیش مەلەفی وەرگرتنەوەی پارەکانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەستەی دەستپاژی سەرۆکی سندوقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراقە.
    لەدرێژەی قسەکانیدا حەنون وتی :- لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو و دوای ساڵی 2003  پارە لە تورکیا هەیە داوای لە هاوڵاتییە عێراقییەکان دەکەین لە هەر شوێنێک بن زانیاری بدەن بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە هەموو تۆمەتبارانی گەندەڵ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
    سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقیشی کرد کە زۆر کاریگەرانە کاردەکەن  بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی، هەروەک ڕێککەوتن و  لێکتێگەیشتن ئەنجامدراوە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان،جەختیشی لەوە کردەوە کە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ چین تەواو بووە و یاداشتەکە لە عێراق بەڕێوەدەچێت،هەروەها یاداشتێکی دیکەی گرنگی لێکتێگەیشتن بۆ نزیککردنەوەی خاڵەکانی لێکتێگەیشتن لەوبارە لەگەڵ ژمارەیەک وڵات ئەنجام دەدرێت.