وەزیری بازرگانی هەڕەشەی توند لەو کەس و بازرگانانە دەکات کە یاری بە نرخ دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

ناوخۆ
  • 9-03-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئەسیر داود غەرەیری" وەزیری بازرگانی رایگەیاند :- کە پارێزگاری نەینەوا یەکێکە لەو پارێزگارانەی بەرهەمی کشتوکاڵی زۆرە و گەنمی زۆر  بەرهەم دەهێنێت.
    وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-"ئەسیر داود غریری"لە میانی سەردانێکی فەرمی بۆ پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ "عەبدولقادر دەخیل" پارێزگاری نەینەوا، ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بازاڕکردنی بۆ ئەم ساڵ بۆ بەرزکردنەوەی توانای هەڵگرتن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەکانی دانەوێڵە و  میکانیزمی کاری هاوبەش بۆ پشتگیریکردنی کاری لقە بازرگانییەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی خەڵکی پارێزگاکە دەکرێن تاوتوێکرد.
    بەپێی بەیاننامەکە وەزیری بازرگانی لەمیانی دیدارەکەدا جەختی کردەوە لەوەی کە پارێزگاری نەینەوا یەکێکە لەو پارێزگارانەی کە بەرهەمی کشتوکاڵی زۆری هەیە و گەنمی زۆر بەرهەم دەهێنێت،ئەمەش پێویستی بە بەهێزکردنی توانای عەمبارکردن هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بڕە لەخۆبگرێت کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە لەبارەی رێکارەکانی وەزارەت بۆ مانگی ڕەمەزان ، وەزیری بازرگانی
    ئاماژەی بەوەدا :- کە وەزارەت لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پاراستنی نرخی خۆراکە سەرەتاییەکان لە بازاڕی ناوخۆدا، جگە لە کردنەوەی چەندین سەنتەری بازرگانی سەدان بارهەڵگر بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو خێزانانەی کە داهاتێکی سنوورداریان هەیە لە  کەرەستە پێویست و گۆشت و مریشک و هێلکە بە کوالیتی بەرز و بە  نرخێکی کێبڕکێکار و گونجاو دابین دەکرێت، ئەوە جگە لە چاودێری توندی بازار و سزادانی ئەوانەی یاری بە نرخی کەل و پەل دەکەن .