بەغداد-INA
سبەی یەکشەممە،هەڵمەتی عێراق ناسنامەی منە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەسافە وئەعزەمیە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ وە دەست پێدەکات.
هەڵمەتەکە بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، و بە سەرپەرشتی تیمی ئەلیکترۆنی حکومەت دەستپێدەکات و ئامانجی کەمپەینەکە بریتی یە لە دەرکردنی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خێزانانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە 328 شوێن لە بەشی ناسنامەکان لە سەرانسەری عێراق.
هەروەک دەستپێشخەرییەکە کارکردنی بەشی ئێوارانیش لەخۆدەگرێت بە مەبەستی خێراتر بەڕێوەچوونی کارەکان.