مەندەلاوی داوا لە لایەنەکان دەکات پەلەبکەن لە ڕێکەوتن لەسەر بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

سیاسی
  • 9-03-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران خێراتر بکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: لەمیانی بەشداریی "مەندەلاوی" لە دانیشتنی دیالۆگدا  کە بە ئامادەبوونی"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسیەکان لە بەغدا بەڕێوەچوو، داوای لە لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان کرد کە بەپەرۆشەوە پەلەبکەن لە کاندیدکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێکبکەون،بە ئاماژەدان بە گرنگی ئەم پرۆسەیە لە تەواوکردنی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و تێپەڕاندن و دانانی یاساکان و کە پێداویستی و خواستی هاووڵاتی لە ماوەی وەرزی ئەم خولە  دابین دەکەن.
    بەپێی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" جەختی لە پێویستی پاراستن و بەهێزکردنی میکانیزم و هەماهەنگی ڕاستەوخۆ و کاریگەر کردەوە لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر خێرایی یاسادانان ، بوژاندنەوەی ئەدای چاودێریکردنی پەرلەمانتاران و پشتگیریکردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت.