بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لە شاری بەسرە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە پڕۆژەی خاوێنکردنەوەی ئاوی دەریا کرد .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : بە سەرۆکایەتی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لە پارێزگای بەسرە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی خاوێنکردنەوەی ئاوی دەریایی،بە ئامادەبوونی گروپی هاوپەیمانی ڕەزا و کۆمپانیای باوەڕ چاینا، کە خەریکی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەن لە پارێزگاری بەسرە، و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :- لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی بە پلانی ئەم پڕۆژەیە گرنگە کرا لە بەسرە، کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە پەسەندکراوە و خراوەتە نێو بەرنامەی حکومەت و بودجەی فیدراڵی،هەروەها لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای بەسرە،بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (23425) کە لە کۆبنەوەی 1ی ئابی 2023 بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی بەیاننامەکە:- سەرۆکوەزیران کورتەیەکی لەبارەی قۆناغەکانی کۆتایی دانوستان و دەرئەنجامەکانی لیژنەکە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری بەسرە لەگەڵ لایەنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، جەختی لەسەر کەمکردنەوەی ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە کردۆتەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت :- سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و پێشکەشکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەکە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بتوانێت بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدات، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئاستەنگەکان تێدەپەڕێن و تەواوکردنی پڕۆژەکە خێراتر بکرێت.
شایانی باسە:- ئەم پڕۆژەیە گەورەترین پڕۆژەی جیهان دەبێت لە نێوان باقی پڕۆژەکانی پاککردنەوەی ئاوی دەریا،بەو پێیەی توانای کارکردنی هەیە لەسەر یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا ،کە بەسە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی 3-4ملیۆن هاوڵاتی لە بەسرە.
هەروەها پڕۆژەکە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەخۆدەگرێت،وەک بەشێک لە پڕۆژەکە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆی لە سەرچاوە دەرەکییەکانی وزە مسۆگەر بکات.