راگەیاندنی ئەمنی: دەست بەسەر کۆگایەکی چەکی داعش لە دیالە داگیرا

ئەمنی
  • 9-03-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە ،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،لە ناوبردنی مۆڵگەیەکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" و دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی  چەکی لە پارێزگای دیالە،لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی  (وەعد و لحەق) ڕاگەیاند.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی (وەعدو لحەق) لە قۆناغی سێیەمی و بە پشتبەستن بە بڕیاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی دیالە لە پاشماوەکانی تیرۆر ، یەکەکان لە سوپا و هێزەکانی حەشد و پۆلیسی فیدراڵی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە جوڵەیان کرد و توانیان حەشارگەکانیان بروخێنن و زیانی زۆریان پێبگەینن
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئۆپەراسیۆنی سێیەمی (وەعد و لحەق)  هێشتا بەردەوامە و ئیرادەی هێزەکانمان لە  قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکە، سەلماندوویانە کە (وەعد لحەق) توانای پاککردنەوەی خاک و لەناوبردنی تیرۆری هەیە.