بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی بەرزڕاگرتن و یادی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆمەڵەی هونەرمەندانی عێراق،پێشانگایەکی بە ناوی "هونەرمەندانی عێراق" سازکرد.
"قاسم سەبتی"ـسەرۆکی کۆمەڵەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- پێشانگاکە خۆی لە بەرهەمی ژمارەیەک لە هونەرەکانی نیگارکێشی (رسم) و پەیکەرسازی و سیرامیک لەخۆدەگرێت و بەرهەمی حەفتا و پێنج هونەرمەندی ژنی دەستڕەنگینە .
ئاماژەی بەوەشدا : تابلۆکان گوزارشتن لە پرسەکانی ژنان .
"تەیسر کامل حسێن" یەکێک لە خانمە هونەرمەند بەشداربوەکان ، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: “پێشانگاکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دەربڕینی دەستڕەنگینی و داهێنانی ژنە هونەر مەندەکان،
ڕوونیشیکردەوە:- کە بەشدار لە تابلۆیەکدا بەناونیشانی (جیهانەکانی مێینە) کە ئەمساڵ تەواوی کردوە.
یەکێکی تر لە هونەرمەندر خاتونە بەشداربوەکان "فیردوس شۆک " ە، ئەو هونەرمەند دەڵێت: ژنان لە کارە هونەریەکانیدا داهێنەرن، هەروەها لە شوێنی کار و ماڵیشدا، ڕۆڵی ئەوان لە کێشانی جوانی و پێداگری لەسەری لە کۆمەڵگادا شتێکی بنەڕەتییە.
هەروەها"لەمیا ڕاوی"هونەرمەند ڕوونیدەکاتەوە کە خۆی لە تابلۆیەکدا بەشدارە بەناوی “سەرپێچی”وەک دەربڕینێک بۆ هێزی ژنان، وەک دیوارێک کە چەقۆی لەسەرە بەڵام ناڕوخێت.
هەر لە پیشەنگاکە هونەرمەندێک کە بەشدارە بەناوی "لەمیا حوسێن" بە تابلۆی “دیواری یادەوەرییەکان، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە ژن وەک دیوارێک وایە،جێگیرە و ئەگەر داڕما، هەموو شتێک لەناو دەچێت.