بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سه ڕۆک وەزیران لە بەسرە،جەختی لەسەر گرنگی بەسره و ئەو سوودانەی کردەوه که له هەموو ئاستەکاندا هەیەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بەئامادەبوونی پارێزگاری بەسرە و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن، ئاماژەی بە گرنگی بەسرە و ئەو سوودانەی دا کە لە هەموو ئاستەکاندا بەدەستی هەیەتی. ووتیشی : بەرەوپێشبردنی دۆخی بەسرە تەنیا ناکەوێتە ئەستۆی حکومەتی خۆجێی، بەڵکو بابەتێکی فیدراڵییە، چونکە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە بەسرە بۆ هەموو عێراقییەکان گرنگە.
"سودانی"جەختیشی کردەوە لە تێگەیشتن و هاوکاری وەک یەک تیم کە هێمای سەرکەوتنی حکومەتە خۆجێیەکانە، بەتایبەت گرنگی هاوکاری نێوان وەزارەتەکان و پارێزگار.
بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی هەنگاونان بۆ گەشەی ئابووری بەسرە کردەوە و ئاماژەی کرد بە پڕۆژەکانی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەپێدان کە سەرنجی هەرێمی و نێودەوڵەتیی وەرگرتووە ، هەروەها هێڵی بەسرە- شەلەمچە بۆ گواستنەوە و ئەو گرنگییەی کە بۆ پارێزگار دەیخاتە ڕوو، ئەمەش وادەخوازێت هەموو پلان و بەرنامەکانی کارکردن هاوتا بێت لەگەڵ ئەو گرنگییەی کە بەسرە ئەمڕۆ بەهرەمەندە.
وەک لەبەیاننامەکەدا هاتووە :- لەدرێژەی قسەکانیدا "سودانی " دەستی خستە سەر گرنگی بەرزکردنەوەی دەرفەتی خوێندن لە سەرتاسەری وڵاتدا،بەو پێیەی کەرتی تایبەت، لەڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، ئەرکی دروستکردن و چاککردنەوەی قوتابخانەکان دەگرێتە ئەستۆ.
لەبارەی پرسی ئەمنیەت لە بەسرە"سودانی" جەختی لە رۆڵی حکومەتی ناوخۆیی و کارمەندانی ئەمنی کردەوە کە بەشدار دەبێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئەمنی ، کە ئەمەش رۆڵی گرنگ دەگێرێت بۆ هاندانی وەبەرهێنەران.
تەکیدیشی لە پێویستی پەیوەندی باش لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە و دەستنیشانکردنی کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان کردەوە .