بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،پابەندبوونی وەزارەتی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی شایستەکانی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.
"عەبودی"لە پۆستێکدا لەسەر ماڵپەڕی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستیکردۆتەوە، ڕایگەیاند : یەکەم هەنگاوی کردەییمان جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیخوە سەکەنیە)،بڕیارمانداوە دەست بەکارکردن بکەین بۆ ئەو پرۆژەی کە کارکردن تیایدا دواکەوتووە کە ماوەی دە ساڵ زیاترە، هەروەک بەردی بناغە دووبارە دادەنێین،و دەست دەکەین بەجێبەجێکردنی هیوا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی بەغدا و وەزارەت بۆ دەستەبەرکردنی خانوو کە شایستەی پێگەی خۆیانە.
"عەبودی"ووتیشی : پابەندبوونمان ڕادەگەیەنین بۆ پاراستنی ماف و شایستەی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.