بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند: کە بەرهەمی کیمیایی پێویستی ئەو زەوییانە پڕدەکاتەوە کە پلانی کشتوکاڵی دەیانگرێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا بۆ شاری بەسرا ، کارگەی یوریا و کارگەی DAP ی سەر بە کۆمپانیای گشتی پیشەسازی بۆ پێوانەی باشووری سەربە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی کردەوەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: سودانی گەشتێکی بەناو بەرهەمی بەشەکانی ئەو کارگە ئەنجامدا، و زانیاری لەسەر شێواز و کار و میکانیزمەکانی کارکردنی وەرگرت.
سەرۆک وەزیران هەر لەمیانی بەسەر کردنەوەکەدا دووپاتی کردەوە:- کو بەرهەمە کیمیاییەکان پێویستی ئەو زەوییانە پڕدەکاتەوە کە لە پلانی کشتوکاڵیدان بۆ پێو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، هەروەها پێویستمان بە هاوردەکردن نابێت،ئەمەش پارەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە :-ئەم دوو کارگەیە پڕۆژەی ستراتیژی گرنگن کە دەبنە هۆی دابینکردنی پێداویستییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ،و بەهێزکردنی پێداویستییەکانی ئاسایشی خۆراکی نیشتمانی، و فراوانکردنی ڕووبەری ئەو زەوینەی کە بە بەرهەمی جۆراوجۆر دەچێنرێن.
شایانی باسە ساڵانێکە ئەو دوو کارگەیە لەکارکەوتوون،دوای گرێبەستکردن لەگەڵ دوو کۆمپانیای بیانی کرانەوە،هاوکات توانای کارگەی یوریا لە ڕۆژێکدا (1000) تەنە و کارگەی دابیش (500) هەزار تۆنە لە ساڵێکدا.