فەرماندەی گشتی ڕێنماییدا بە بەرزکردنەوەی پلەی شەهید عەمید عەزیز شەلال جەهل بۆ لیوا

ناوخۆ
  • 9-03-2024, 19:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،فەرمانیکرد ،کە شەهید عەمید "عەزیز شەلال جەهل" بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆر لە زیقار ، پلەی بۆ لیوا  بەرزبکرێتەوە و ناوی  بنرێت  بە شەهیدی مەدەنیەت و ئاشتی .
    "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییدا بە بەرزکردنەوەی پلەی شەهید عەمید "عەزیز شەلال جەهل" بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆر لە زیقار، بۆ پلەی لیوا و ناوبنرێت بە شەهیدی ئاشتی و مەدەنیەت