میدیای ئەمنی: لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەكانی داعش لە بیابانی ئەنبار

ئەمنی
  • 9-03-2024, 15:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەكانی داعشی لە بیابانی ئەنبار ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەك لە شانەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : یەكە قارەمانەكان لە هەموو سێكتەرەكانی ئۆپەراسیۆنەكاندا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە بوێرەكانیان لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەی تیرۆر و توخمە شكستخواردووەكانی،كە زیانی زۆر بە كەل پەل و ئامێرەكان و مۆڵگە وحەشارەكانیان  و تێكدانی ئەو تونێل و ئەشكەوتانەی كە مەفرەزەكانی داعش بەكاردەهێنن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەكانی وەعد ئەحەق لە قۆناغی سێیەمیاندا لە بیابانی ئەنبار، هێزێك لە فەوجی یەكەمی حەشدی ڕۆژئاوا و فەوجێكی یەكەمی قائیم / قەزای قائیم دەستپێشخەری ئۆپەراسیۆنێكی لەناكاوی بوێرانەیان كرد كە ئەنجامەكەی لێكەوتەوە لە وێرانكردنی ژمارەیەك مۆڵگە كە بڕێكی زۆر پێداویستی و بژێوی و سووتەمەنی و بەڵگەنامەی ناسنامەی ئەندامانی داعش و پاشماوە شكستخواردووەكانی لەخۆگرتبوو لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەموو ئەو حەشارگە ومۆڵگانەیان لەناوبرد كە كۆنترۆڵكرابوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە بوێرانەیە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەو پاشماوە ترسنۆكانە تاوەكو لەناودەبرێن و گیرفانیان تەسفیە دەكرێت و خاكی پیرۆزی نیشتمان پاكدەكرێتەوە لە كارە خراپەكان و تاوانەكان و بوونی تیرۆریستی تەكفیریی.