كۆبوونەوی عێراق و سوریا بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاو

ناوخۆ
  • 9-03-2024, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو،عەون زیاب عەبدوڵڵا سەرۆكایەتی شاندی عێراقی بەشداربوو لە كۆبوونەوەی وزرای لەگەڵ لایەنی سوری كرد بۆ تاوتێكردنی چوار دۆسیەی گرنگ.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتێیدا هاتووە : عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكایەتیی شاندی عێراقی بەشداربوو لە كۆبوونەوەی وەزاری لەگەڵ لایەنی سوریا كرد، بۆ تاوتوێكردنی پرسە هاوبەشەكانی ئاو ، بە تایبەتی دۆخی ئاوی ڕووباری فورات و ڕێگاكانی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی كەمی ئاو.
    ئاماژە بەوەشكراوە : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی تەكنیكی هاوبەشی عێراق و سوریا لەسەر ئاستی وەزارەت دەستیپێكردەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاوی نێوان هەردوو وڵات.