هەواڵگری تیرۆریستێكی داعشی لە بابل لەناوبرد

ئەمنی
  • 9-03-2024, 13:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش ئەمڕۆ شەممە، لەناوبردنی ئەندامێكی داعشی لە بابل ڕاگەیاند، هاوكات بازرگانێكی كەلوپەلەی شوێنەوار و تۆمەتبارێكی دیكەی بە ڕفاندن لە بەغدا دەستگیر كرد.
    لە  بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە بەدواداچوونی وردی مەیدانی و لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگری دروستەوە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، ئەندامێكی باندە تیرۆریستییەكانی داعشی لەڕێگەی بۆسەیەكی كۆنترۆڵكراو لە قەزای ئەسكەندەریە دەستگیركرد، بەپێی مادەی (1/4)ی تیرۆر، كە یەكێكە لە ئامانجە دیارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە.
    لەلایەكی دیكەوە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا كە سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتییە، توانیان دوو داواكراو بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار و ڕفاندن لە بەغدا دەستگیر بكەن، ئاماژەش بەوە دەكات یەكێكیان لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیركراوە كە شوێنەوارێك  دێرینیان دەفرۆشت، و تۆمەتبارەكان ڕادەستی دەسەڵاتداران كران .