حەنون وەرگرتنەوەی بڕە پارە یەكی نوێ و ئاشكراكردنی ڕەشنووسی ڕێككەوتنێك لەگەڵ دەستپاكی كوردستان

ناوخۆ
  • 9-03-2024, 12:20
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی حەیدەر حەنون وەرگرتنەوەی زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلار و نزیكەی یەك ملیار دیناری عێراقی ڕاگەیاند، هاوكات ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی بۆ هەماهەنگی كاركردن لەگەڵ دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
    حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەكە بڕە پارەیەكی بە كاش وەرگرتەوە، هەندێكیان ڕێگرییان لێكرابوو بەفیڕۆ بدرێن، بەشێكی دیكەشیان لە پرۆسەی وەرگرتنەوەیدان، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەندێك بڕە پارە بە دراوی عێراقییە و هەندێكی تریش بە دۆلارن.
    ئاماژەی بەوەشكرد:لە میانی كۆنفرانسی ساڵانەیدا سبەی یەكشەممە بڕە پارەیەكی وەرگیراو پیشان دەدەین كە زیاتر لە ملیۆنێك و نیو دۆلاری ئەمریكییە، هەروەها بڕە پارەیەك بە دراوی عێراقی دەگاتە یەك ملیار دینار، و بڕە پارەی دیكەش، جگە لە لیرەی زێڕ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمیسیۆنی دەستپاكی هەماهەنگی كارەكان لەگەڵ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەكات، هەروەها ڕەشنووسی ڕێككەوتنێك هەیە بۆ هەماهەنگیكردنی كاری هاوبەش، هەروەها دەستپاكی وەك دەزگایەكی فیدراڵی سەرپەرشتی سەرجەم پارێزگارەكان دەكات، جەختیشیكردەوە ئاشكراكردنی دارایی بەرپرسان هەموو عێراقییەكان دەگرێتەوە لە بەرپرسان و فەرمانبەران.
    حەنون داوای لە دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان كرد هاوكاری بكات لە فەرمانی دەستگیركردن و ئاشكراكردنی دارایی بۆ بەرپرسان، بۆ ئەوەی دەستەی فیدراڵی بتوانێت وەك هەموو بەرپرسان وردبینییان لێبكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو كەسێك ملكەچی یاسایە.