دەستگیركردنی تۆڕێكی ساختەكردنی نووسراوی فەرمی و ناسنامەی حكومی لە بەغدا

ئەمنی
  • 9-03-2024, 11:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی تۆڕێكی بەتۆمەتی ساختەكردنی نووسراوی فەرمی و ناسنامەی حكومەتی لە بەغدا ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی ئاژانسی هەواڵگری كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تاوانی ڕێكخراو لە بەشی ڕەسافە چاودێری ئەو زانیاریانەیان كردووە كە ئاماژەیان بە بوونی تۆمەتباران كردووە كە ساختەكاریی نووسراوی فەرمی و ناسنامەی حكومییەكانیان ئەنجامداوە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەستبەجێ تیمێكی كاری هەواڵگری پێكهێنرا و بەدواداچوونی مەیدانی ئەنجامدرا و زانیارییەكان پشتڕاستكرانەوە و شوێنی تۆمەتبارەكان دیاریكران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری پێویست، هەر چوار تۆمەتبارەكە دەستگیركران، ئاماژەی بەوەشكرد : بڕێكی زۆر پارە و ئامێری ئەلیكترۆنی كە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ساختەكردندا بەكاریدەهێندران لەبەردەستیاندا گیراوە، و لەكاتی لێپرسینەوەشدا بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە هەڵیانگرتووە لە بەرامبەر فریودانی هاوڵاتیاندا ئۆپەراسیۆنی ساختەكاری ئەنجامداوە  لەبەرانبەردا پارەییان لەهاوڵاتیان وەرگرتووە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.