بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"ناسر ئەسەدی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە،کاتی ڕاگەیاندنی تەندەری بۆ کۆمپانیای براوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی "میترۆی بەغدا و پرۆژەی شەمەندەفەری "نەجەفی پیرۆز " بۆ کەربەلای پیرۆز ئاشکراکرد.
"ئەسەدی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: رۆژی 12ی شوبات پرۆژەی وەبەرهێنانی (میترۆی بەغدا) و (شەمەندەفەری نەجەف-کەربەلا) خرایەڕوو، هەندێک کۆمپانیاش داوایان بۆ ئەو پرۆژەیە پێشکەش کردوە و لەئێستادا چاوەڕێی ئۆفەرە تەکنیکی و داراییەکانیان شیکاری دەکەین و دواتر بە فەرمی پڕۆژەکە بە باشترین ئۆفەرەکان کۆمپانیا دەدرێت.
ووتیشی :-لڕاگەیاندنی کۆمپانیای براوە بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی وەبەرهێنان لە 12ی نیسان دەبێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات