وەزارەتی ناوخۆ: بکوژەکەی عەمید عەزیز شامی لەبەردەم لە لێپرسینەوەی یاسایی ڕزگاری نابێت

ئەمنی
  • 8-03-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە بکوژی عەمید "عەزیز شەلال شامی" بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆر لەزیقار، لەبەردەم لێپرسینەوەی یاسایی دەربازی نابێت.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-عەمید" میقداد میری" وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، بەیاوەری لیوا " مەکی شناع  خیکانی" فەرماندەی پۆلیسی زیقارو شاندێک،سەردانی بنەماڵەی شەهیدی قارەمان،عەمید "عەزیز شەلال شامی" بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆری زیقاریان کرد، کە لە کاتی ئەرکدا و  بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی خێڵەکان شەهیدبوو.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:-وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ سڵاو و سەرەخۆشی وەزیری ناوخۆی گەیاندە خانەوادەکەی و جەختیشیکردەوە،کە شەهید یەکێکە لە شانازییەکانی وەزارەت،و تاوانبارانیش لە لێپرسینەوەی یاسایی دەربازیان نابێت، و بۆ ئەمەش  ئێمە گەیشتوینەتە ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەی باش، هەروەک جگە لەهاوخەمی داوای لە خودای گەورە کرد سەبر و دڵنەوایی بە خێزانەکەی و ئازیزانی ببەخشێت.