بەدەستکەوتنی 6 ملیار دۆلار سێ وڵات لە پلەی یەکەمی لیستی هەناردەکردنی گوڵدان جیهاندا

هەمەڕەنگ
  • 8-03-2024, 19:30
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆڵەندا و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی گوڵیان لە جیهاندا هەناردە کردووە و کۆی بەهای ئەو هەناردەکردنانەش گەیشتووەتە 6.6 ملیار دۆلار.
    هەر بەپێی ئەو داتایە هۆڵەندا ساڵی ڕابردوو پێشەنگی بازرگانی گوڵی کردوە و بە بەهای 4.6 ملیار دۆلار گوڵی فرۆشت و کۆی قەبارەی گوڵەکانی 552 هەزار تۆن بوە، هاوکات کۆڵۆمبیا لە پلەی دووەمدا هات و   143 هەزار تۆن گوڵی هەناردە کردووە کە بەهاکەی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە، پاشان ئیکوادۆر  181هەزار تۆن گوڵی هەناردە کردووە کە بەهای 987 ملیۆن دۆلار بووە.
    لەنێو پێنج وڵاتی سەرەکی هەناردەکردنی گوڵدا( کینیا - 387 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 64هەزار تۆن گوڵ ) و (نەیجیریا - 157 ملیۆن دۆلار دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 97 هەزار تۆن گوڵ.
    هەروەک لیستی 10 وڵاتی سەرەکیدا ئیتاڵیا قەبارەی هەناردەکردنی لە ساڵی 2023دا  گەیاندۆتە  126 ملیۆن دۆلار بە فرۆشتنی 16 هەزار تۆن گوڵ ،چینیش  - 110 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 43 هەزار تۆن و کەنەدا - 109 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 34 هەزار تۆن گوڵ و مالیزیا 76 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 23 هەزار تۆن و باشووری ئەفریقا 61 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە بە فرۆشتنی 8 هەزار تۆن گوڵ.
    لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هەرچی ڕووسیایە بەهای تەنها 40 هەزار دۆلار گوڵی هەناردە کردووە،کە زۆربەی ئەو گوڵانەی ڕووسیا هەناردەی دەکردوون بۆ ئەرمینیا بووە کە رێژەکەی 86% بووە.