سەرۆکوەزیران: یەکێک لەبنەما سەرەکیەکانی کارنامەی حکومەتەکەمان گرنگیدانە بەڕۆڵی ژنان

سیاسی
  • 8-03-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ هەینی"محەمەد شیاع  سودانی"ڕایگەیاند:کە بەرنامەی حکومەت بنەما سەرەتاییەکانی گرنگیدان بە ژنان لەخۆدەگرێت.
    "سودانی" لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی سەرەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، تیایدا ڕایگەیاند:-گەرمترین و ڕازاوەترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی ژنانی عێراق دەکەین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە،هەروەک بەرنامەی حکومەتەکەمان بنەما سەرەکییەکانی گرنگیدان بە ژنان و گەیشتن بە هەموو ئەو ئامانجانەی کە مومکینن و تیایدا ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەیان هەبێت.
    لە درێژەی پەیامەکەیدا سودانی  دەڵێت: بە شانازییەوە قوربانیدانی ژنانی عێراقیمان لە بیردایە، هەروەک چۆن بە ڕێزەوە وەستاوین لەبەردەم قارەمانێتی و قوربانیدان و خۆڕاگری ژنانی غەززە و ئەو پێشێلکارییە سەختانەی کە ئەوان و بنەماڵەکانیان و خەڵکی غەززە تووشی دەبن لەسەر دەستی هێزەکانی داگیرکەر.